PM:10:55:25/04/2023
1024 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە یارییەکی دۆستانەدا، هەڵبژاردەى لاوانى عێراق بە گۆڵێک لەگەڵ هەڵبژاردەى
لاوانى بەڕازیل یەکسانبوو.
لە ئامادەکاریەکان بۆ جامى جیهانى لاوانى 2023ى ئەرجەنتین، هەردوو هەڵبژاردەى
خوار 20 ساڵى عێراق و بەڕازیل لە یاریگاى چاپین لە ئیسپانیا ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.
لە تایمى یەکەمى یارییەکەدا، هەردوو هەڵبژاردە چەندین هێرشیان ڕووبەڕووى
یەکتر کردەوە، بەڵام لە تۆمارکردنى گۆڵدا سەرکوتوو نەبوون.
لە تایمى دووەمدا، عێراق دەستپێشخەریکرد و لە خولەکى 55دا گۆڵێکى لە ڕێگەى عەبدولڕەزاق
قاسمەوە بە لێدانى سزا تۆمارکرد، بەڵام بەڕازیل لە خولەکى 65دا گۆڵى بەرامبەرى لەلایەن سانتۆسى یەدەگەوە تۆمارکردەوە و یارییەکەش بە یەکسانى و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایى هات.
عێراق لە کۆمەڵەى پێنجەمى جامى جیهانى لاوانى 2023دایە و هەریەکە لە هەڵبژاردەکانى
تونس و ئۆرۆگواى و ئینگلتەراى لەگەڵدایە، کە بڕیارە پاڵەوانێتییەکە 20ى مانگى داهاتوو
دەستپێبکات.
گ . ف