هەرێمی کوردستان میوانداری جامی کۆنیفای ساڵی 2024 دەکات

AM:10:57:24/04/2023

2028 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دوای کێبڕکێ کردن لەگەڵ هەشت هەرێمی تر دواجار هەرێمی کوردستان مافی میوانداریکردنی جامی کۆنیفای ساڵی 2024 ی بەدەست هێنا.

مانگی رابردوو شاندێکی کۆنیفا سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەنزیکەوە یاریگاکان و شوێنە گەشتیارییەکان و هۆتێلەکانی هەرێمی کوردستانیان بەسەرکردەوە، بۆ ئەوەی ڕاپۆرتی خۆیان ئامادە بکەن لەسەر ئەوەی هەرێمی کوردستان دەتوانێت میوانداری ئەم پاڵەوانێتیەبکات یاخود نا.

ڕکابەری کۆتایی میوانداریکردنەکە دواجار لەنێوان هەردوو هەرێمی کوردستان و هەرێمێکی ووڵاتی فلیپین بوو کەدواجار هەرێمی کوردستان مافی میوانداریکردنەکەی بەدەست هێنا.

بۆ بەڕێوەچونی یارییەکانی پاڵەوانێتی کۆنیفا هەریەکە لەیاریگاکانی فرانسۆ هەریری لە هەولێر و یاریگای سلێمانی و یاریگای دهۆک و یاریگای زاخۆ دیاریکراون لە هەر شارێکیش چوار یاریگا بۆ ڕاهێنانی تیپەکان دیاریکراوە.

پێشبینیش دەکرێت نزیکەی 15 هەڵبژاردە بەشداری لە پاڵەوانێتی کۆنیفای 2024 بکەن.