خولی نایابی عێراق.. نەورۆز بە زەورا دۆڕا

PM:05:55:19/04/2023

540 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی نایابی عێراق نەورۆز تووشی شكست هات دوای ئەوەی بە گۆڵێک بەرامبەر سێ گۆڵ بە زەورا دۆڕا.

لە یارییەکانی هەفتەی 24ی خولی نایابی عێراق، یانەی نەورۆز لەدەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی زەورا بووەوە.

لە تایمی یەکەمدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێکی مامناوەندیان پێشکەشکرد و نەیوانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن و ئەو تایمە بە بێ گۆڵ کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکەکانی 54 و 58 و 65 موراد محەمەد و لوئەی عانی و عەلی یوسف سێ گۆڵیان بۆ زەورا تۆمارکرد.

دواتر لە خولەکی 87دا محەمەد سامی گۆڵێکی بۆ نەورۆز کرد و سەرەنجام یاریەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی زەورا کۆتاییهات.

بەم ئەنجامە، زەورا خاڵەکانی گەیاندوە 47 خاڵ و بە کاتی چووە پلەی سێیەمی ریزبەندی، نەورۆز 32 خاڵی هەیە و لە پلەی 11دایە.

خ . ک