AM:10:18:10/04/2023
660 جار خوێندراوەتەوە
+
-
عێراق ئەنجامدانى کەمپى
ئیسپانیا لە حوزەیراندا دووپاتکردەوە و دەیەوێت یارییەکى دۆستانەش بەرامبەر
هەڵبژاردەیەکى گەورە ئەنجامبدات.
کارگێڕى هەڵبژاردەى تۆپى
پێى عێراق ڕایگەیاند، لە کاتى خۆیدا و لە حوزەیرانى داهاتوو کەمپى مەشق و ڕاهێنان
لە ئیسپانیا ئەنجام دەدات و ئاماژەى بەوەشکرد، لە دانوستاندن بەردەوامن بۆ
ئەنجامدانى یارییەکى دۆستانە لەگەڵ هەڵبژاردەیەکى پلەکانى پێشەوەى ڕیزبەندى یەکێتى
تۆپى پێى جیهان.
سەرچاوەیەکى نزیکى
هەڵبژاردەى شێرەکانى ڕافیدەین بە سایتى کووڕەى عەرەبى ڕاگەیاندووە، عێراق
ڕووبەڕووى ئاستەنگى بووەتەوە لە مسۆگەرکردنى یارییەکى دۆستانە لەگەڵ هەڵبژاردە
جیهانیەکان، لەبەرئەوەى ئەو هەڵبژاردانە سەرقاڵى یارى فەرمى و دۆستانەن لە هەفتەى
فیفادا.
باسى لەوەشکردووە، زیاتر
لە هەڵبژاردەیەک ئامادەن لە ئیسپانیا یارى دۆستانە لەگەڵ عێراق ئەنجامبدەن، بەڵام
یەکێتى تۆپى پێى عێراق دەیەوێت یارییە دۆستانەکە لەگەڵ هەڵبژاردەیەکى گەورەدا بێت،
ئەمەش خەرجییەکى زۆرى دەوێت.
پێشتر یەکێتى ناوبراو
ئاشکرایکردبوو، کە لەگەڵ هەڵبژاردەى چیللى گەیشتونەتە ڕێککەوتنى سەرەتایى بۆ
ئەنجامدانى یارى دۆستانە، بەڵام تا ئێستا بەفەرمى دووپاتى نەکردووەتەوە.
گ . ف