خولی نایابی عێراق.. هەولێر و حدود یەکسانبوون

PM:05:42:09/04/2023

804 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی نایابی عێراق هەولێر دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و بە گۆڵێک لەگەڵ حدود یەکسانبوو.

لە یارییەکانی هەفتەی 23ی خولی نایابی عێراق، یانەی هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی حدود بووەوە.

تایمی یەکەم بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی هەولێر کۆتاییهات، گۆڵەکەش ئیمانیۆل ئۆکۆی لە خولەکی 21دا تۆماریکرد.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 76 سەیف جاسم گۆڵی یەکسانی بۆ حدود تۆمارکردەوە و سەرەنجام یاریەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات.

بەم ئەنجامە، هەولێر ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 29 خاڵ و لە پلەی 13ی ریزبەندیدا دەبینرێت، حدود 32 خاڵی هەیە و لە پلەی 11دایە.

خ . ک