خولی عێراق..زاخۆ و زەورا بە گۆڵێک یەکسانبوون

AM:12:08:04/04/2023

632 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی نایابی عێراق زاخۆ و زەورا بە گۆڵێک یەکسانبوون و ئەمشەو هەولێر میوانداری نەفتی میسان دەکات.
لە یارییەکانی هەفتەی 22ی خولی نایابی عێراق، یانەی زاخۆ لە یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی زەورا بوەوە.
تایمی یەکەم بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی زەورا کۆتاییهات، گۆڵەکەش عەلی یوسف لە خولەکی 21 تۆماریکرد.
لە تایمی دووەمدا یاریزانانی زاخۆ هێرشەکانیان چڕکردەوە و لە خولەکی 49 گۆڵێکیان لە رێگەی حیجازی ماهیرەوە تۆمارکرد و سەرەنجام یاریەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات.
بەم ئەنجامە، زەورا بە کۆکردنەوەی 41 خاڵ لە پلەی چوارەمی ریزبەندی دەبینرێت، زاخۆ بە 26 خاڵ لە پلەی 13 دایە .
ئەمشەویش لە کاتژمێر نۆ و 30 خولەکدا یانەی هەولێر لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی نەفتی میسان دەکات و قوەجەویە و کەربەلا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
خ . ک