پاڵاوتنى یۆرۆ.. پورتوگال شەش گۆڵى لە لۆکسمبۆرگ کرد

PM:11:47:26/03/2023

800 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پاڵاوتنى جامى یۆرۆ، پورتوگال بە شەش گۆڵى بێ بەرامبەر لە لۆکسمبۆرگى بردەوە و بۆسنەش توشى شکستبوو.

لە جەولەى دووەمى قۆناغى کۆمەڵەکانى پاڵاوتنى جامى نەتەوەکانى ئەوروپاى 2024ى ئەڵمانیا، لە کۆمەڵەى دەیەمدا، هەڵبژاردەى پورتوگال لە دەرەوەى خاکى خۆیدا، بەرامبەر هەڵبژاردەى لۆکسمبۆرگ یاریکرد.

لە تایمى یەکەمدا، پورتوگالى میوان کۆنتڕۆڵى یارییەکەى کرد و چوار گۆڵى لەسەریەکى لە خولەکەکانى 9 و 15 و 18 و 31دا لەلایەن کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دوو گۆڵ و جواو فلێکس و بێرناردۆ سیلڤاوە تۆمارکرد.

لە تایمى دووەمدا، پورتوگال دوو گۆڵى ترى لە خولەکەکانى 77 و 88دا لە ڕێگەى ئۆتاڤیۆ و ڕافائێل لیاوەوە تۆمارکرد و بە شەش گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە.

لە یارییەکى ترى هەمان کۆمەڵەدا، هەڵبژاردەى سلۆڤاکیا بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر لە هەڵبژاردەى بۆسنە و هێرسکى بردەوە.

بەم ئەنجامانە، پورتوگال دووەم بردنەوەى لەسەریەکى تۆمارکرد و بە شەش خاڵ پارێزگارى لە پێشەنگى کۆمەڵەکەى کرد، لۆکسمبۆرگیش لە پلەى پێنجەمدایە و خاڵێکى هەیە، سلۆڤاکیاش بە چوار خاڵ سەرکەوت بۆ پلەى دووەم و بۆسنەش بە سێ خاڵەوە بۆ پلەى چوارەم دابەزى.

گ . ف