پاڵاوتنى یۆرۆ.. ئیتاڵیا قەرەبووى دۆڕاندنەکەى بەرامبەر ئینگلتەراى کردەوە

PM:11:44:26/03/2023

416 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پاڵاوتنى جامى یۆرۆ، ئیتاڵیا قەرەبووى دۆڕاندنەکەى بەرامبەر ئینگلتەراى بە ماڵتا کردەوە و بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر لێى بردەوە.

لە جەولەى دووەمى قۆناغى کۆمەڵەکانى پاڵاوتنى جامى نەتەوەکانى ئەوروپاى 2024ى ئەڵمانیا، لە کۆمەڵەى سێیەمدا، هەڵبژاردەى ئیتاڵیا لە دەرەوەى خاکى خۆیدا، ڕووبەڕووى هەڵبژاردەى ماڵتا بووەوە.

ئیتاڵیا بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا و گۆڵەکانیش ماتیۆ ڕیتیگى و ماتیۆ پیسینا لە خولەکەکانى 15 و 27دا تۆماریانکرد.

بەم ئەنجامە، ئیتاڵیا قەرەبووى دۆڕاندنەکەى بەرامبەر ئینگلتەراى لە جەولەى یەکەمدا کردەوە و بە سێ خاڵ سەرکەوت بۆ پلەى سێیەمى کۆمەڵەکەى، ماڵتاش بۆ دووەم جار لەسەریەک توشى شکست هات و بۆ پلەى پێنجەم و کۆتایى دابەزى.

لە یارییەکى کۆمەڵەى هەشتەمیشدا، هەڵبژاردەى فنلەندا لە دەرەوەى خاکى خۆیدا، بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر لە هەڵبژاردەى ئیرلەنداى باکورى بردەوە.

گ . ف