قەتەریەکان گرێبەستێکی باشتریان پێشکەشی مان یونایتد کردووە

AM:11:54:26/03/2023

404 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەپێناو کڕینەوەی مانچستەریونایتد قەتەریەکان گرێبەستێکی باشتریان پێشکەشی خاوەنی یانەکە کردووە.

خێزانی گلایزەری ئەمریکی کە خاوەنی یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزین لەلایەن وەبەرهێنەرە قەتەریەکانەوە گرێبەستێکی باشتریان پێشکەشکراوە بۆ ئەوەی یانەکە بکڕنەوە.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ شارەزا لەبواری گواستنەوەی یاریزانان بڵاویکردەوە کە شێخ جاسم بن حەمەد ئەل سانی گرێبەستێکی باشتری پێشکەشی ئەو یانە ئینگلیزیە کردووە.

ڕۆمانۆ وتیشی: بەتەواوی ئاگادارن لەوەی کۆمەڵەی شێخ جاسمی قەتەری هێشتا باوەڕی تەواویان بەخۆیان هەیە لە کڕینەوەی یانەکەدا و پێیانوایە پێشنیارەکەیان باشترین گرێبەستە کە پێشکەشی یانەکە کراوە و ئێستاش بڕیاری کۆتایی لەدەستی خێزانی گلایزەردایە.

لەکۆتایشدا ڕونیکردەوە کە وەبەرهێنانەکانی کۆمەڵەی شێخ جاسم لە یاریگا و ڕێڕەو و تیپی یەکەم و ئەکادیمیای شەیتانە سوورەکاندا دەبێت کە گرنگیەکی زۆری پێدەدرێت.

جێگای باسە پێشتر هاندرانی مان یونایتد لەدژی بەرپرسانی یانەکە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای ڕۆشتنی خێزانی گلایزەریان دەکرد لە یانەکە.