خولی نایابی عێراق.. نەورۆز لە نەفتی بەسرەی بردەوە

PM:05:09:12/03/2023

768 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی نایابی عێراق نەورۆز سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە نەفتی بەسرەی بردەوە.

لە یارییەکانی هەفتەی 20ی خولی نایابی عێراق، یانەی نەورۆز لە یاریگای سلێمانی میوانداری یانەی نەفتی بەسرەی کرد.

لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی، 34 ئەفۆلابی ئۆکیکی گۆڵێکی بۆ نەورۆز تۆمارکرد و ئەو تایمەی بەو تاکە گۆڵە کۆتاییپێهێنا.

لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی هەردوو یانە چەند هێرشێکیان کردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن و سەرەنجام یاریەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی نەورۆز کۆتاییپێهات.

بەم ئەنجامە، نەورۆز خاڵەکانی گەیاندە 25 خاڵ و چووە پلەی 11ی ریزبەندی، نەفتی بەسرە 27 خاڵی هەیە و لە پلەی 10 دەبینرێت.

خ . ک