PM:06:16:18/02/2023
500 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی عێراق دهۆک لە نەفتی میسانی بردەوە و هەولێر و
نەورۆزیش بەبێ گۆڵ یەکسانبوون.
لە یاریەکانی هەفتەی حەڤدەیەمی خولی نایابی عێراق یانەی
دهۆک لەناو یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی نەفتی میسان بویەوە و یاریەکەشی بەئەنجامی
سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵیک لێبردەوە.
یاریەکە لەسەرەتاوە بەشێوازێکی مامناوەند بوو بۆ هەردوو
یانە و یاریزانانی دهۆک لەخولەکی 43 لەلایەن یانیک زاکریەوە گۆڵی یەکەمیان
تۆمارکرد بەڵان یونس عەبد لەخولەکی 45 ئەنجامەکەی بۆ نەفتی میسان یەکسانکردەوە.
لە تایمی دووەم یاریزانانی دهۆک باشتر دەرکەوتن و فشارێکی
زۆریان خستەسەر گۆڵی تیپی بەرامبەر کە بەوهۆیەوە لەخولەکەکانی 54 و 64 پرینس
ئابۆکۆ دوو گۆڵی تری بۆ یانەکەی تۆمارکرد.
لە یاریەکی تریشدا یانەی هەولێر ڕووبەڕووی نەورۆز بویەوە
و یاریەکەش بەیەکسانبون بەبێ گۆڵ کۆتایهات.
بەو ئەنجامەش دهۆک بەکۆکردنەوەی 30 خاڵ شەشەمە و یانەکانی
نەورۆز و هەولێریش لەپلەکانی دوانزەیەم و شانزەیەمدان.