پاریس سان جێرمان لە کێشەدایە

PM:10:27:22/01/2023

988 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاریس سان جێرمان بەهۆی یاساکانی پارەی خاوێنەوە ناچارە چەند یاریزانێکی بفرۆشێت.

یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ڕووبەڕووی کێشەیەکی گەورە بووەتەوە بەهۆی یاساکانی پارەی خاوێنەوە لە وەرزی ئەمساڵ و وەزری داهاتوودا.

پاریس سان جێرمان هاوینی ڕابردوو بەبڕی 65 ملیۆن یۆرۆ سزادرا کە 55 ملیۆن یۆرۆیان بلۆک کراو بوو ئەویش بەهۆی سەرپێچیکردنی لە یاسای یاری خاوێن.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ڕایگەیاند کە پاریس سان جێرمان لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا لەبەردەم چەند ڕێگایەکدایە چونکە یانەکە ناتوانێت گرێبەستی نوێ ئەنجامبدات و کارگێڕی یانە پاریسیەکە پێویستە مووچەی یاریزانەکانی لە وەرزی داهاتوودا بەڕێژەی لە %30 کەمبکاتەوە.


ڕۆژنامە ئیسپانیەکە ئاماژەی بەوەکرد کە ئەرکی پاریس سان جێرمان ئاسان نابێت لە کەمکردنەوەی مووچەی یاریزانەکانی چونکە ڕێژەی دیاریکراوی فیفای تەواوکردوە بۆ خواستنی یاریزانەکانی بە یانەکانی تر و چەندین یاریزانی بەشێوەی خواستن یاری بۆ یانەکانی تری ئەوروپا دەکەن.