PM:04:05:22/01/2023
1484 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمشەو لە خولى ئیسپانیا، بەرشەلۆنە میواندارى خیتافى دەکات و ئەتلەتیک
بلباو و ڕیاڵ مەدریدیش ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.
لە درێژەى یارییەکانى هەفتەى 18ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیسپانیا، ئەمڕۆ
کاتژمێر چوارى ئێوارە، ڤیاڕیاڵ لە یاریگاى لا سیرامیکا میواندارى جیرۆنا دەکات و کاتژمێر
شەشیش، ئیلچى و ئۆساسۆنا ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.
لە کاتژمێر هەشت و 20 خولەکی شەویشدا، بەرشەلۆنە لە یاریگاى سپۆتیڤاى کامپ
نۆى تایبەت بەخۆى، بەرامبەر خیتافى یارى دەکات.
لە یارییەکى تردا کاتژمێر 11ى شەو،
ڕیاڵ مەدرید لە دەرەوەى مەدریدى پایتەخت و لە یاریگاى سان مامیس، ڕووبەڕووى ئەتلەتیک
بلباوى باسکى دەبێتەوە.
لە دوایین یارى هەفتەکەشدا، سبەینێ ڤالانسیا لە یاریگاى مێستایاى تایبەت
بەخۆى، بەرامبەر ئەلمیریا یارى دەکات.
لە ئێستادا بەرشەلۆنە بە 41 خاڵ پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکەى گرتووە و ڕیاڵ مەدرید
بە 38 خاڵ لە پلەى دووەمدایە، ڕیاڵ سۆسیدادیش بە هەمان خاڵەوە لە پلەى سێیەمدایە،
بەم دوو یارى زیاتر کردووە.
گ . ف