PM:12:53:18/12/2022
6256 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمشەو ئەرجەنتین و
فەرەنسا یاری کۆتایی مۆندیال دەکەن و پێشتریش سێ جار رووبەڕووی یەکبونەتەوە لەو
پاڵەوانێتیەدا.
بڕیارە ئەمشەو لە
کاتژمێر شەش یارەی کۆتایی مۆندیالی 2022 لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و
فەرەنسا لە یاریگای لوسەیل بەڕێوەبچێت کە زیاتر لە 80 هەزار هاندەر لەخۆ دەگرێت.
ئەرجەنتین لە مۆندیالی
2022دا شەش یاری ئەنجامداوە و پێنج بردنەوە و شکستێکی هەیە و لە قۆناغی پێش
کۆتاییشدا بردنەوەی بەسەر هەڵبژاردەی کرواتیا بەدەستهێنا.
ئەرجەنتین لە مێژووی
مۆندیالەکاندا تا ئێستا دوو جار نازناوی بەدەستهێناوە کە ئەویش لە ساڵەکانی 1978 و
1986دا بووە.
هەڵبژاردەی فەرەنساش
هاوشێوەی ئەرجەنتین لە مۆندیالی 2022دا پێنج بردنەوە و یەک شکستی هەبوە لە شەش
یاریدا و لە قۆناغی پێش کۆتاییدا لە مەغریبی بردوەتەوە.
فەرەنسا لە رابردوودا
دوو جار بووەتا پاڵەوانی مۆندیال کە ئەویش لە ساڵانی 1998 و 2018دا بووە.
ئەرجەنتین و فەرەنسا لە
رابردوودا سێ جار لە مۆندیالدا رووبەڕووی یەکبونەتەوە، ئەرجەنتین لە دوو یاریدا
براوە بووە کە لە ساڵانی 1930 و 1978دا بووە بەڵام فەرەنسیەکان تەنیا یەک
بردنەوەیان هەبوە کە ئەویش لە مۆندیالی 2018ی رابردوودا بوو.
خ . ک