PM:09:09:23/10/2022
3540 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مارکا هۆکاری بەهێزبوون
و بەردەوامبونی بردنەوەکانی ریاڵ مەدریدی بۆ چەند هۆکارێک گەڕاندوەتەوە.
یانەی ریاڵ مەدریدی
ئیسپانی لەم وەرزەدا بە ئاستێکی سەرنجڕاکێشەوە دەرکەوتووە و سەرجەم هاندەرانی تۆپی
پێ ئەو پرسیارەیان لا دروستبووە کە کام یانە دەتوانێت ریاڵ مەدرید رابگرێت و
بردنەوەی بەسەردا بەدەستبهێنێت.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی
هۆکاری ئاستبەرز و یاریە سەرنجڕاکێشەکانی ریاڵ مەدرید لەم وەرزەدا بۆ چەنە هۆکارێک
گەڕاندوەتەوە کە زیاتر پەیوەندی بە وەرزی رابردووەوە هەیە.
مارکا دەڵێت، بردنەوە
سەرنجڕاکێشەکانی یانەی شاهانە لە وەرزی رابردوو بەتایبەت بەرامبەر پاریس سان
جێرمان و مانچستەر سیتی هۆکاری بەرزبونەوە و متمانە بەخۆبوونی یاریزانانی ریاڵ
مەدریدە بە خۆیان و هیچ کاتێک ئەگەر تەنانەت یەک خولەکیش مابێت بۆ کۆتایی یاری
ئەوان بێهیوا نابن و بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بۆ گۆڵ تۆمارکردن.
ئاشکراشیکردووە، بوونی
راهێنەرێکی ئەزمونداری وەک کارلۆ ئەنچیلۆتی لە یانەکەدا هۆکاری متمانە بەخۆبوونی
سەرجەم یاریزانەکانی ئەو یانەیە بەتایبەت کە وەرزی رابردوو هەردوو نازناوی لا لیگا
و چامپیۆنز لیگیان بەدەستهێنا و ئەو راهێنەرەش بەردەوام ڕێنمایی نوێ دەداتە
یاریزانە لاوەکان کە چاوەڕێی داهاتوویەکی زێڕینیان لێدەکرێت.
یانەی ریاڵ مەدرید لەم
وەزەدا تا ئێستا 15 یاری ئەنجامداوە لە خولی ئیسپانی و چامپیۆنز لیگدا، 13
بردنەوەی بەدەستهێناوە و دوو یەکسانبونی هەیە، 36 گۆڵی تۆمارکردووە و 11 گۆڵی
لێکراوە.