PM:06:31:23/10/2022
708 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڤالڤێردی بەهۆی ئەو
پێکانەی تووشیبوە شانبەشانی بنزیمە بەشداری یاریەکەی لایپزیگ ناکات.
فریدریکۆ ڤالڤێردی
یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید لە کۆتا خولەکەکانی یاری یانەکەی بەرامبەر سیڤییە لە
خولی ئیسپانیدا تووشی پێکانهات.
کارلۆ ئەنچیلۆتی
راهێنەری ریاڵ مەدرید لیستی یاریزانانی یانەکەی بۆ یاریەکەی سێشەممە بەرامبەر
لایپزیگ بڵاوکردەوە و هەریەکە لە بنزیمە و ڤالڤێردی و سیبایۆس و ماریانۆ دیازی
دوورخستوەتەوە.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی
بڵاویکردوەتەوە، ڤالڤێردی تووشی پێکانبووە لە بەشی پشتەوەی رانیدا و دوای
تەواوبوونی یاریەکەیان بەرامبەر سیڤییە هەستی بە ئازار کردووە و ئەوەش بوەتە
هۆکاری دڵتەنگی بەرپرسانی یانەکەی.
رۆژنامەکە رایگەیاندووە،
لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەی شاهانەدا ڤالڤێردی
بینراوە و ئازاری پێکانەکەی کەمبوەتەوە و هیچ مەترسییەک لەسەر یاریزانەکە
دروستنەبووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، یاریزانە
ئۆرۆگواییەکە بەرامبەر یانەی لایپزیگ یاری ناکات چونکە ئەنچیلۆتی راهێنەر دەیەوێت
پشووی پێبدات تا پێکانەکەی مەترسیدار نەبێت بەڵام لە یاری هەفتەی داهاتوو بەرامبەر
جیرۆنا سەرەکی دەبێت.
ئاشکراشیکردووە، کەریم
بنزیمەی فەرەنسی و هێرشبەری یانە ئیسپانیەکەش بەهۆی ئەو پێکانەی تووشیبووە بەشداری
یاری یانەکەی بەرامبەر لایپزیگ ناکات.
خ . ک