AM:12:34:29/09/2022
13580 جار خوێندراوەتەوە
+
-
خۆری ڕۆناڵدۆ بەرەو ئاوابوون دەچێت و میسی دەگەشێتەوە
لە ڕابردوودا وتیان کۆتایی هاتووە بەڵام بە گۆڵە زۆرەکانی وەڵامی ڕەخنەگرانی دایەوە
بەڵام ئەمجارە سیناریۆکە جیاوازە
ئاستێکی خراپ لەگەڵ مانچستەر یونایتد و پورتوگال و ژمارەکانیشی پێچەوانەی ڕابردوویەتی
ڕۆناڵدۆ تا ئەم ساتە خاوەنی سێ گۆڵە لەگەڵ کۆی بەشداری لە 14 ياری لەگەڵ مانچستەر یونایتد و هەڵبژاردەى پورتوگال
بە جۆرێک
لە هەشت یاری پریمەرلیگ لەگەڵ شەیتانە سوورەکە نەیتوانیوە گۆڵ تۆماربکات ئەوەش ژمارەیەکە کە هەمیشە لەگەڵ ڕۆناڵدۆ ناگونجێت
لە ئێستاشدا دەنگەکان وردە وردە بەرزدەبنەوە و داوای ڕۆشتنی دەکەن لە مان یونایتد و دورخستنەوەى دەکەن لەگەڵ پورتوگال
هاوکات دەنگە ناڕازییەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دژی ڕۆناڵدۆ ڕوو لە هەڵکشانە بە تایبەتیش پاش فڕێدانی شارەی کاپتنی لە یاری وڵاتەکەى بەرامبەر ئیسپانیا لە نەیشنزلیگ
کە بۆ پورتوگالییەکان سووکایەتی بوو بۆ وڵاتەکەیان لە کاتێکدا ڕۆناڵدۆ ڕۆڵی سەرکردە دەگێرێت لەە یاریگادا
ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر لە یاری پورتوگال بەرامبەر سربیا هەمان کاری دووبارە کردەوە
بەڵام
فڕێدانی شارەکەى ئەمجارە جیاوازە و مایەی قبوڵکردن نیە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕەخنەى زۆری ئاڕاستە کرا
شکستی پورتوگال بەرامبەر ئیسپانیا چاوی هەمووانی بەرامبەر ڕۆناڵدۆ کردەوە
لە کاتێکدا لە ئێستادا پورتوگال خاوەنی کۆمەڵێک یاریزانی لاوی بە توانایە کە لەگەڵ یانەکانیاندا ئاستی بەرز پێشکەش دەکەن و شایەنی ئەوەن لە بری ڕۆناڵدۆ هەلی زیاتری یاریکردنیان پێبدرێت
نموونەى
ڕافائێل لیاو و پیدرۆ نیتۆ و جواو فیلێکس
لە ئێستادا باس لەوەدەکرێت ئەوەى ڕۆناڵدۆی زیاتر نیگەرانکردووە ئاستبەرزی لیۆنێل میسی ڕکابەری مێژووییەتی
یاریزانەکەى تانگۆ لەم ساتەدا لەهەموو ڕوویەکەوە بە باشترین بارودۆخدا گوزەر دەکات و گۆڵەکان و ئەسیستەکانی شایەتی لەسەر دەدەن
بە جۆرێک خاوەنی چوار گۆڵ و حەوت ئەسیستە لە هەشت یاری پاریس سان جێرمان لەم وەرزەدا
هاوکات تۆمارکردنی نۆ گۆڵ و دوو ئەسیست لە کۆتا چوار یاری لەگەڵ هەڵبژاردەى ئەرجەنتین
ئەو ئاستە بەرزەى میسی فشاری زۆری هاندەران و ڕاگەیاندنەکانی لەسەر ڕۆناڵدۆ دروستکردەوە پێش ئەوەی مۆندیالی قەتەر دەستپێبکات
کە ڕۆناڵدۆ و میسی دووان لە کاریزماکانی ئەو جامە جیهانیەن لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان کە یەکێک لە پاڵیوراوە سەرەکییەکانیش ئەرجەنتینە بە سەرکردایەتی میسی
تاکە چارەسەریش بۆ ڕۆناڵدۆ لە بێدەنگ کردنی ڕەخنەگرانی پێشکەش کردنی ئاستێکی بەرزە لە مۆندیالی قەتەر تا بۆ هاندەرانی وڵاتەکەى بسەلمێنێت کە بەهای لە پێکهاتەى پورتوگال گەورەو گرانە