یاری دۆستانە.. بەرشەلۆنە و مان سیتی یەکسانبوون

AM:12:36:25/08/2022

1424 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە یاریەکی دۆستانەدا بەرشەلۆنە و مانچستەر سیتی بە سێ گۆڵ یەکسانبوون.

لە یاریەکی دۆستانەی خێرخوازیدا، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە یاریگای کامپ نۆ میوانداری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی کرد.

تایمی یەکەم بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات، جولیان ئەلڤارێز گۆڵەکەی مان سیتی تۆمارکرد و ئۆبامیانگ گۆڵی یەکسانی بۆ بەرشەلۆنە تۆمار کردەوە.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکەکانی 66 و 79 دی یۆنگ و دیپای دوو گۆڵی تریان بۆ بەرشەلۆنە کرد و پالمێر و ریاز مەحرەز دوو گۆڵیان بۆ مان سیتی تۆمارکرد، سەرەنجام یاریەکە بە یەکسانی و بە سێ گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتاییهات.

خ . ک