PM:11:34:24/08/2022
1064 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆنتی دوپاتیکردەوە دڵخۆشە بە شێوازی پلانەکانی خۆی و ستایشی ئاستبەرزی کەینیش دەکات.
ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ پێگەی فەرمی یانەکەی رایگەیاند، هەموو راهێنەرێک خاوەنی پلان و تاکتیکی خۆیەتی و بەو شێوازە راهاتوە.
کۆنتی ئاشكرایکرد، دڵخۆشە بەو شێواز و پلانەی کە لە یارییەکاندا جێبەجێیدەکات، کاتێک یانەیەک بە سێ بەرگریکارەوە یاریبکات مانای وایە هەموو ئەگەرەکان لە باڵەوە جێبەجێدەکات و بەردەوام حەزی بەو جۆرە یاریزانانەیە کە خێراییەکی زۆریان هەیە و لە هەردوو باڵی راست و چەپ یاریدەکەن.
کۆنتی لە ستایشی ئاستی هاری کەینی هێرشبەری یانەکەی دوپاتیکردەوە کە یاریزانێکی باوەڕپێنەکراوە و گۆڵکارێکی سەرەکییە لە یاریگادا و دلخۆشم بە کارکردن لەگەڵیدا چونکە کەسێکی باشە.
دەشڵێت، هاری کەین دەیەوێت لە یاریگادا یارمەتی سەرجەم هاوڕێکانی بدات و خزمەت بە یانەکە بکات نەک تەنیا بە خۆی کە ئەوەش بیرکردنەوەیەکی باشە بۆ هەموو یاریزانێک و هەبوونی یاریزانێکی لەو شێوە زۆر گرنگە بۆ هەموو تیپێک.
رونیشیکردەوە، سەرجەم یاریزانەکان پێویستە هاوکاری یەکتر بکەن تا بتوانن نازناو بۆ یانەکە بەدەستبهێنن و هێشتا یانەکەی لە سەرەتای رێگاکەدایە بەڵام ئامانجیان ئەوەیە بجەنگن دژی هەموو یانەکانی تر لە یاریگادا.
خ . ک