هۆنێس: مانێ یاریزانی خەونەکانی بایرن میونشنە

PM:08:44:24/08/2022

860 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هۆنێس دوپاتیکردەوە مانێ یاریزانی خەونەکانی بایرن میونشنە و بە یاریزانێکی پیشەگەری نایاب ناویدەبات.

ئۆلی هۆنێسی سەرۆکی فەخری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە چاوپێکەوتنێکیدا بۆ رۆژنامەی بێلد رایگەیاند، كاتێك لەگەڵ دەستەی سەرپەرشتیاری یانەکەیان باسیان لە ئەگەری گرێبەستکردن لەگەڵ سادیۆ مانێدا کردووە پیی راگەیاندنوون ئەگەر لە تواناتاندایە ئەو یاریزانە بگوازنەوە ئەوا پرس بە ئێمە نەکەن و بە خێرایی کۆتاییپیبهێنن.

هۆنێس وتی: مانێ مەی ناخواتەوە و یاریزانێکی تەواو پیشەگەرە و هەموو ژیانی لە دەوری تۆپی پێ دەسوڕێتەوە، ئەو یاریزانی خەونەکانی بایرن میونشنە بۆ تیپەکە و وێنەیەکی نایابیشە بۆ دەرەوەی یاریگا.

وتیشی: کارگێڕی یانەکەیان لە بازاری گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵدا کاری گەورەیان ئەنجامداوە و شایستەی ئەوەن کە ستایش بکرێن ڕێزیان لێبگیرێت.

دوپاتیشیکردەوە کە بەردەوام پشتگیری حەسەن سالیحەمیدیچی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکەیانی کردووە بو کەسێکی سەرکەوو لە کارەکەیدا باسیدەکات چونکە دڵسۆزانە کارەکانی ئەنجامدەدات.

دەشڵێت، هاندەرانی بایرن میونشن بەردەوام دەیانەوێت باشترین یاریزانەکانی جیهان لە پێکهاتەی یانەکەیاندا ببین تا بەردەوامبن لەسەر کێبڕکێ کردنی نازناوەکان.

خ . ک