ڕۆجەرز: گرێبەستى چێڵسیمان بۆ گواستنەوەى فوفانا ڕەتکردەوە

PM:03:32:24/08/2022

588 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕۆجەرز ئاشکرایکرد گرێبەستێکى چێڵسییان بۆ گواستنەوەى ویسلى فوفانا ڕەتکردووەتەوە لەم هاوینەدا.

بریندان ڕۆجەرزى ڕاهێنەرى یانەى لیستەر سیتى ئینگلیزى لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەى زەئەتلەتیکى ئینگلیزى ئاماژەى بەوەکرد، گرێبەستێکى نوێیان لە یانەى چێڵسی ئینگلیزییەوە بەدەستگەیشتووە بۆ گواستنەوەى ویسلى فۆفاناى فەڕەنسى لەم میرکاتۆیەى هاوینەدا.

ڕۆجەرز دووپاتیکردەوە، گرێبەستەکەى چێڵسییان بۆ گواستنەوەى بەرگریکارە فەڕەنسیەکە ڕەتکردووەتەوە و دەشڵێت "فۆفانا ئێستا لەگەڵ تیپى لاوانى یانەکە ڕاهێنان دەکات، دواى ئەوەى لە یەکەى مەشق و ڕاهێنانەکانى هەفتەى پێشوو بێبەش بوو".

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان ئاماژەیان بەوەدەکرد، کە چێڵسى لەگەڵ فۆفانا ڕێککەوتووە لەسەر مەرجە تایبەتیەکان، تەنیا ڕێککەوتنى نێوان دوو یانەکە ماوە.

چێڵسى لەم هاوینەدا دەستبەردارى ئەندریاس کریستنسن و ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگێر و مالانگ سارى بەرگریکارانى تیپەکەى بوو، بۆ قەرەبووکردنەوەى جێگەکەشیان تەنیا گرێبەستى لەگەڵ کالیدۆ کۆلیبالى ئیمزاکردووە لە یانەى ناپۆلى ئیتاڵییەوە.

گ . ف