PM:10:41:19/08/2022
1304 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مانچستەریونایتد بە فەرمی
گواستنەوەی کاسیمیرۆی راگەیاند و ریاڵ مەدریدیش ئاهەنگی ماڵئاوایی بۆ یاریزانەکە
ڕێکدەخات.
یانەی مانچستەریونایتدی
ئینگلیزی بەشێوەیەکی فەرمی لەپێگەی خۆی بڵاویکردەوە کە خۆیان بەخۆشحاڵ دەزانن
چونکە لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی گەیشتنە ڕێکەوتن بۆ گواستنەوەی کاسیمیرۆی بەرازیلی
ئەستێرەی یانەکە.
یانە ئینگلیزیەکە
ئاماژەی بەوەکرد کە سەرجەم کارەکانی گرێبەستەکە کۆتایهاتووە و تەنیا چاوەڕێی
گەڕانەوەی ڤیزای یاریزانەکە دەکەن تا گەشتی بەریتانیا بکات و پشکنینە پزیشکیەکان
ئەنجام بدات.
لەلای خۆشیەوە فابریزیۆ
ڕۆمانۆ ئاشکرایکردکە نرخی گرێبەستەکەی
کاسیمیرۆ بریتیە لە 60 ملیۆن یۆرۆ و 10 ملیۆن یۆرۆش وەک گۆڕانکاریەکان دیاریکراوە.
لەکۆتایشدا دوپاتیکردەوە
ئەو یاریزانە بەرازیلیە بە گرێبەستێکی پێنج ساڵی و تا هاوینی 2027 پەیوەندی بە
شەیتانە سوورەکانەوە دەکات.
لە لایەکی تریشەوە،
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دوپاتیانکردەوە کە لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد
گەیشتوەنە ڕێککەوتن لەسەر دەستبەرداربوون لە کاسیمیرۆ و دوپاتیشیانکردەوە کە رۆژی
دووشەممە کاتژمێر 11 و 30 خولەکی بەیانی ئاهەنگی ماڵئاوایی بۆ یاریزانە
بەرازیلیەکە دەگێڕن بە ئامادەبوونی فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە.