ڤینگەر: پریمەر لیگ بەهێزترین خولە لە جیهاندا

PM:11:07:15/08/2022

1288 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤینگەر دوپاتیکردەوە بەردەوام ئارسناڵ و پریمەر لیگی خۆشدەوێت و ئەو یانەیەشی بە باشترین ناوبرد لە ماوەی دوو ساڵدا.

ئارسن ڤینگەر لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی سکای سپۆرت رایگەیاند کە ئێستاش یانەی ئارسناڵی زۆر خۆشدەوێت و بیری کارکردنەکانی دەکات لە پریمەر لیگدا.

ڤینگەر وتی: من ڕێز لە بەردەوامی لە کارکردن دەگرم و کاتێک ئاوڕ لەرابردوو دەدەمەوە دەستکەوتەکانم لەگەڵ ئارسناڵ بەرز دەنرخێنم، سێ جار پریمەر لیگمان بردوەتەوە و پێنج جاریش لە پلەی دووەمدا بوین.

وتیشی: ئارسناڵ لە نێوان ساڵانی 2002 بۆ 2004 باڵادەستترین یانە بوە لە پریمەرلیگدا ، لیڤەرپوڵ و مانچستەر سیتیش دوو یانەی باڵادەستن لەماوەی سێ ساڵی پێشوودا.

لەسەر بونی مەترسی لەسەر پریمەر لیگ، ڤینگەر دەڵێت، پریمەرلیگ بوەتەسەرکەوتووترین خول لە جیهاندا، ئەگەر باسی مەترسییەکانی سوپەرلیگ دەکەن ئەوا هیچ ترسێکی ناوێت و ئەگەر رۆژێک ئەمریکا لە تۆپی پێدا سەرکەوتووتر بو ئەوا ئەو کاتە هەست بە مەترسی لەسەر پریمەر لیگ بکەن.

دوپاتیشیکردەوە، ململانێکانی لە پریمەرلیگ لەگەڵ یانەکان بوە نەک لەگەڵراهێنەران و بۆیە لە ئاستی تاکەکەسیدا لێدوانی دژی هیچ کەسێک نەداوە،ململانێکانی لەگەڵ مۆرینیۆ لەو ماوەیەدا لەبەر ئەوە بووە کە هەستیکردووە چێڵسی یەکەم یانە بوە لەو کاتەدا پارەیەکی خەیاڵی خەرجکردووە و نەیتوانیوە ئامانجەکانی بەدەستبهێنێت.

خ . ک