بەرشەلۆنە ناوی شەش یاریزانی تۆمارکرد

AM:11:20:13/08/2022

1116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە کێشەکەی چارەسەر کرد و ناوی شەش یاریزانی تۆمار کرد و کۆندیش دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دوای فرۆشتنی چوارەم بەرزکەرەوەی دارایی یانەکەی بەرامبەر بڕی 100 ملیۆن یۆرۆی رێژەی لە سەدا 24ی ستۆدیۆکانی یانەکەی، کێشەکانی چارەسەر کرد.

یانەکە ئاشکرایکر کە سەرکەوتووبون لە تۆمارکردنی ناوی شەش یاریزانی یانەکەی لای رابیتەی یانەکانی ئیسپانیا کە ئەوەنیش بریتین لە رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و رافینیا و فرانک کیسێ و کریستنسن و ناوەی هەردوو یاریزانیش عوسمان دیمبلی و سێرجی رۆبێرتۆی تۆمار کرد دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان.

رۆژنامەی مۆندۆی ئیسپانیش بلاویکردوەتەوە، تەنیا ناوی جیلوس کۆندی بەرگریکاری نوێ ماوە تۆمار بکرێت و بە دڵنیاییەوە هەفتەی داهاتووش ناوی ئەو یاریزانە لە رابیتەی لا لیگا دەنوسرێت.

لە بەرامبەردا، رابیتەی یانەکانی ئیسپانی دوپاتیانکردەوە، کە یانەی بەرشەلۆنە سەرکەوتووبون لە تۆمارکردنی ناوی ئەو شەش یاریزانە و سەرجەمیشیان دەتوانن بەشداری یەکەم یاری بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ بکەن لە خولی ئیسپانیدا.

خ . ک