لیڤاندۆڤسکی: بایرن بێ من تووشی کێشە نابێت

PM:10:50:08/08/2022

992 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤاندۆڤسکی دوپاتیکردەوە دۆخی ئێستای هاوشێوەی مناڵێکە کە یاریەکی نوێی هەیە و بایرنیش دوای ئەو تووشی کێشە نابێت.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی سپۆرت وەن، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی یاریزانی بەرشەلۆنە رایگەیاند، پێویستی بەو گۆڕینە بوە کە ئەنجامیداوە و لە ئێستادا خۆی هاوشێوەی منداڵێک دەبینێت کە یاریەکی نوێی هەیە.

لیڤا دوپاتیکردەوە، باوکی هەموو کات شانازی پێوەکردووە و دڵنیایکردوەتەوە کە دەچێتە بەرزترین ئاست و لە یانە گەورەکانی ئەوروپا یاریدەکات ئەوەش بوەتە پاڵنەرێکی گەورە بۆی.

دەشڵێت، ئامادەبونی 57 هەزار هاندەر لە یاریگای کامپ نۆ لە کاتی ناساندنمدا باوەڕ پێنەکراو بوە و چاوەڕێم نەدەکرد و هەرچەندە ئێستاش تەمەنم 34 ساڵە بەڵام ئەوە تەنیا ژمارەیە و دەمەوێت لەگەڵ بەرشەلۆنە هەموو شتێک ببەمەوە.

ئاشكراشیکرد، ئەگەر بتەوێت نازناوە تاکە کەسییەکان بەدەستبهێنیت ئەوا دەبێت سەرەتا هەوڵی بردنەوەی سەرجەم نازناوە بە کۆمەڵەکان لەگەڵ تیپەکەت بدەیت و دواتر بەو خەونانی تر دەگەیت.

رونیکردەوە، بایرن میونشن لە دوای ئەو تووشی کێشە نابێت چونکە خاوەنی چەندین یاریزانی ئاستبەرزە کە لە توانایاندایە ئەنجامی باش بۆ یانەکە بەدەستبهێنن.

ئاشكرایکرد، پێش چەند ساڵێک گفتوگۆی لەگەڵ ریال مەدرید هەبووە بەڵامهیچ شتێک رویندەدا و هەمیشە حەزی کردووە لە لالیگا یاریبکات ئەوەش هۆکاری ئەوە بوو کە کاتێک بەرشەلۆنە گفتوگۆیان لەگەڵ کرد ڕەتینەکردەوە.

خ . ک