ڕیاڵ مەدرید ناوی دوو یاریزانە نوێیەکەی تۆمارکرد

PM:05:59:29/07/2022

824 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەی ریاڵ مەدرید سەرکەوتوو بوو لە تۆمارکردنی ناوی دوو یاریزانە نوێیەکەی لە لیستی یاریزانانی بەشداربوو لە وەرزی داهاتووی لالیگا کە هەریەکە لە ئەنتۆنیۆ رۆدیگێری ئەڵمانی و ئۆریلین چوامینی فەڕەنسیە.

رۆژنامەی "موندۆ دیپۆرتیڤۆ" بڵاویكردەوە، یانەی ریاڵ مەدرید دوای ئەوەی توانی ئەو دوو یاریزانەی تۆماربکات، لەئێستادا ئامادەن تا نوێنەرایەتی تیپەكە بكەن لە یارییەكانی وەرزی داهاتووی 2022 بۆ 2023.

مێرێنگی چوامینی لە مۆناکۆوە بە گرێبەستێکی شەش ساڵە گواستەوە بە گرێبەستێک بە بەهای 80 ملیۆن یۆرۆ، جگە لە گۆڕانکاریەکان کە 20 ملیۆن یۆرۆیە.

هەروەها رودیگەری بەرگریکاری ئەڵمانی لەخۆگرتبوو کە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا چێڵسی بەجێهێشت و بە گواستنەوەی بێبەرامبەر بۆ ماوەی 5 وەرز پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە بکات.

وەرزی رابردوو یانەی ریال مەدرید بە سەرپەرشتی کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ئیتاڵی توانی نازناوی دووانەی چامپیۆنزلیگ و لالیگا بەدەستبهێنێت.