PM:05:47:25/07/2022
644 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هاندەرانی ئەتلەتیکۆ دژی
گواستنەوەی رۆناڵدۆ دەوەستنەوە و هەڕەشە لە بەرپرسانی یانەکەیان دەکەن.
لە چەند رۆژی رابردوودا
رۆنامەکان بلاویانکردەوە کە کریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی مانچستەر یونایتد خۆی
پیشکەشی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کردووە تا گرێبەستی لەگەڵدا بکەن و یانە
ئیسپانیەکەش بە نیازن گرێبەستی پێشکەش بکەن.
لە نوێررین پێشهاتدا،
هاندەرانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر هاشتاگێکیان دژی
گواستنەوەی رۆناڵدۆ دەستپێکردووە و بە هەموو شێوەیەک دژی ئەو بیرۆکەیە
وەستاونەتەوە.
ئەو هاندەرانە لەگەڵ
هاشتاگەکەدا نوسیویانە، ئەگەر یانەکەمان گرێبەست لەگەڵ رۆناڵدۆ بکات ئەوا
ئەندامێتی خۆیان لەگەڵ یانەکەدا هەڵدەوەشێننەوە و هانی یانەکەشیان نادەن.
دەشڵێن، پێمان باشترە
سەرجەم یارییەکان بدۆڕێنین لەوەی کە یانەکەمان گرێبەست لەگەڵ ئەستێرە پورتوگالیەکە
ئیمزا بکات و ئەوەش بەهۆی کێبڕکێی پیشووی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەکەیان دەگەڕێتەوە
کاتێک لە یانەی ریاڵ مەدرید بوە.
خ . ک