PM:06:16:26/08/2021
1092 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تیر شتیگن لەپێکانەکەی چاکبووەتەوە و وابڕیارە لە یاری بەرامبەر خیتافی
بەشداری بکات.
ئەندریا تیر شتیگنی ئەڵمانی گۆڵچی یانەی بەرشەلۆنە لە یاری بەرامبەر خیتافی
لە هەفتەی سێیەمی خولی پلە یەکی ئیسپانیا دەگەڕێتەوە بۆ پارێزگاریکردن لە تۆڕی
گۆڵی یانەکەی دوای ئەوەی دوو هەفتەی سەرەتا ئامادە نەبوو.
تیر شتیگنی ئەڵمانی دوای ئەوەی تووشی پێکان بوو لە دوو یاری وەرزی ڕابردوو
بەشداری نەکردوو بەهەمان شێوە ئەم وەرزەش لە دوو یاری فەرمی یانەکەیدا بەشداری
نەکردوە.
یانەی بەرشەلۆنە بەهۆی ئامادەنەبونی ئەو گۆڵچیە ئەڵمانیەوە لە دوو هەفتەی
سەرەتایی خولی ئیسپانیادا سێ گۆڵی بەرامبەر یانەکانی ڕیاڵ سۆسیداد و ئەتلەتیک
بیلباو لێتۆمارکراوە.
یانە کەتەلۆنیەکە هیواخوازە بە گەڕانەوەی تیر شتیگن هێڵی بەرگری یانەکەی لە
یاریەکانی داهاتوودا بەرەو باشبوون بڕوات.
بەرشەلۆنە لە هەفتەی سێیەمی خولی پلە یەکی
ئیسپانیا بەرامبەر خیتافی یاریدەکات و بەدوای بردنەوەدا دەگەڕێت دوای ئەوەی هەفتەی
ڕابردوو لەگەڵ بیلباو یەکسانبوو.