PM:08:39:16/07/2022
1264 جار خوێندراوەتەوە
+
-
حەمیدیچ کۆتایی بە
دەنگۆکان هێنا و ڕایگەیاند بایرن بیر لە گواستنەوەی ڕۆناڵدۆ ناکاتەوە.
حەسەن ساڵح حەمیدیچی
بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی هەڵوێستی یانەکەی لەبارەی
ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ئەستێرەی یانەی مانچستەریونایتد
خستەڕوو.
ڕاپۆرتە
ڕۆژنامەنوسیەکانی لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا جەختیان لەوەکردەوە کە بایرن کار بۆ
گواستنەوەی ڕۆناڵدۆ دەکات دوای ئەوەی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری یانە باڤاریەکە
لەگەڵ بەرشەلۆنە گەیشتە ڕێکەوتن.
حەمیدیچ لە لێدوانێک کە
لەلایەن فابریزیۆ ڕۆمانۆوە بڵاوکرایەوە ڕایگەیاند ڕێزێکی زۆر لە کاروانی وەرزشی
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و سەرکەوتنەکانی دەگرن بەڵام دوبارە دەیڵێمەوە کە بەهیچ شێوەیەک
پەیوەندیمان بەو یاریزانەوە نیە.
چەندین سەرچاوەی هەواڵ
دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردەوە کە ڕۆنالدۆی داوای ڕۆشتنی لە یانەکەی کردووە بەڵام
تائێستا لەگەڵ هیچ یانەیەک ڕێکەوتنی ئەنجام نەداوە.