PM:06:30:10/07/2022
528 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مانچێستەر یونایتد دوای ئەوەی یاریزانی باڵی چەپی بەرگری
فاینۆرد مالاسیای گواستەوە کار بۆ دووەم گرێبەست دەکات و دەیەوێت بە زووترین کات
کۆتایی پێ بهێنێت.
مانچێستەر یونایتد کە نیوەڕۆی 6-7-2022 یەکەم گرێبەستی واژوو کرد چاوی
لەوەیە گرێبەستێکی سووپەر ئەنجام بدات و ئەمجارەیان لە پێناو بەهێزکردنی هێڵی
هێرشبردنی یانەکەی ،
رۆژنامەکانی ئینگڵاند و بەتایبەت رۆژنامە و رۆژنامەنووسەکانی ئیتاڵیا بە
خێرایی هەواڵی نزیکبوونەوەی گرێبەستی دیبالایان لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بڵاو
کردەوە
دی مارزیۆی رۆژنامەنووسی بڕواپێکراو دەڵێت ، مانچێستەر یونایتد هەموو
هەوڵەکانی خستۆتە گەڕ لە پێناو رازیکردنی دیبالای ئەرجەنتینی کە هاوینی ئەمساڵ
گرێبەستەکەی لەگەڵ یۆڤینتۆس کۆتایی پێهات و دەتوانێت بە گرێبەستی ئازاد بیهێنێتە
ریزەکانی شەیتانە سوورەکان ،
دیبالای تەمەن 28 ساڵ ئێستا یاریزانێکی ئازادە و لە چەندین یانەی گەورەوە
گرێبەستی پێشکەشکراوە ، بەڵام یاریزانەکە بە پەلە بڕیار نادات و دەیەوێت یانەیەک
هەڵبژێرێت کە هیوای یارییکردنی زۆر بێت.