AM:08:35:07/07/2022
800 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یانەی میلان بۆ نوێکردنەوەی
گرێبەستەکەى دانووستانەکانی لەگەڵ ئۆلیڤیە جیرۆ دەستپێکرد.
پێگەى فوت مێرکاتۆی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، یانەى ئەی سی میلان
گفتوگۆکانی لەگەڵ ئۆلیڤیە جیرۆ یاریزانی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەکەى دەستپێکرد، تا
ڕەزامەندی وەربگرێت بۆ نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى تا هاوینی 2025.
فوت مێرکاتۆ
بڵاویشیکردەوە، هێرشبەرە 35 ساڵەکە هاوینی رابردوو پەیوەندی بە میلانەوە کرد و نرخی گرێبەستەکەی نزیکەی یەک ملیۆن یۆرۆ بوو، لە لایەن هاندەرانەوە چاوەڕێدەکرا براوەى مۆندالی 2018 لەگەڵ
فەڕەنیسا زۆربەی کاتەکانی لەسەر کورسی یەدەگی پیۆلی ڕاهێنەر بەسەر بەرێت، بەڵام
پێچەوانەکەى ڕویدا توانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات و هاوکارێکی باشی نازناوی سێریا
ئەی بێت بۆ میلان.
جیرۆ وەرزی ڕابردوو توانی 11 گۆڵ لەگەڵ میلان تۆماربکات،
ئەوەی پاڵنەرێکی باش بوو بۆ کارگێری یانەکە تا گفتوگۆی درێژکردنەوەى گرێبسەتەکەى
بکات لە سان سیرۆ بۆ هاوینی 2025، ئەوەش لە کاتێکدایە گرێبەستەکەى ئێ[تای لە
هاوینی 2023 کۆتایی دێت و خواستێکی هاوبەش لە هەردوولاش هەیە بۆ بەردەوامبوون و نوێکردنەوەی گرێبەستەکە.