یوڤانتۆس و دی ماریا ڕێککەوتن

PM:03:37:06/07/2022

1004 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یۆڤانتۆس لەگەڵ دی ماریا گەیشتە ڕێکەوتن و شەممەى داهاتووش پۆگبا گرێبەستەکەى واژوو دەکات.

فاریسیۆ ڕۆمانۆ شارەزا لە کاروباری گواستنەوەى یاریزانان ئاشکرایکرد، کارگێڕی یۆڤانتۆس لەسەر ناوەڕۆکی گرێبەستەکەى لەگەڵ ئەنخل دی ماریا یاریزانی پێشووی پاریس سان جێرمان گەیشتە ڕیککەوتنی کۆتایی و ناوەڕاستی هەفتەى ئایندە پاش ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکان گرێبەستەکەى واژوو دەکات.

ڕۆمانۆ ئاشکراشیکرد، ماوەى گرێبەستەکەى دی ماریای 34 ساڵ لەگەڵ خانمە پیرەکە بۆ یەک وەرزە و پێش ئەوەی لەگەڵ یۆڤانتۆسیش بگاتە ڕێکەوتنی کۆتایی چەندین یانە لە پریمەرلیگ هەوڵی گواستنەوەى باڵە ئەرجەنتینییەکەیان دەدا، بەڵام دواجار ویستی کەشی ئیتاڵیا تاقی بکاتەوە پێش ئەوەى لە ئەوروپا کۆتایی بە کاروانی وەرزشی بهێنێت و بگەڕێتەوە ئەرجەنتین.

هاوکات شارەزا ئیتاڵییەکە دوپاتیکردەوە، شەممەى داهاتوو پۆڵ پۆگبا دەگاتە شاری تۆرینۆ بۆ کۆتایی هێنان بە پشکنینەکان و واژوو کردنی گرێبەستەکەى بەگەڵ یۆڤانتۆس لە بۆنەى دووەمدا، پاش ئەوەى لە 2016ڕیزەکانی بەرەو مانچستەر یوناێتد بەجێهێشت.