بەڕازیل خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشێتە پاڵەوانانی مۆندیالی 2002

PM:02:14:01/07/2022

1008 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل خەڵاتی ڕیزلێنانی بەخشییە پاڵەوانانی مۆندیالی 2002ی کۆریا و ژاپۆن.

ئاژانسەکانی هەواڵی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل لە یادی 20 ساڵەی بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیالی 2002ی کۆریای باشوور و ژاپۆن بۆجاری پێنجەم لە مێژووی سامبادا، خەڵاتی ڕیزلێنانی بەخشییە ڕۆناڵدۆ و کافۆ و ڕیڤاڵدۆ و چەندانی تر.

ئاژانسەکان بڵاویشیانکردەوە، مەراسیمی ڕیزلێنانی پاڵەوانانی مۆندیالی 2002 لە گەورەترین هۆتێلی شاری ڕیۆ دی جانیرۆی بەڕازیل ڕێکخرا و تیادا چەندین ئەستێرەى پێشووی هەڵبژاردەکە نموونەى ڕۆناڵدۆ و ڕیڤاڵدۆ و کافۆی کاپتنی ئەو سەردەمەى بەڕازیل و چەندانی تر خەڵاتکران.

بەخشینی خەڵاتی ڕێزلێنان بۆ ڕووداوێکی وەرزشی گەورەی 20 ساڵ پێش ئێستا لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیلەوە، هاندانی یاریزانانی ئێستای بەڕازیلە تا بە سەرپەرشتی تیتی ڕاهێنەر کە دوای مۆندیالی قەتەر ئەرکەکەى بەجێدەھێڵێت بتوانن لە مۆندیالی ئەمساڵ کاربۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە بکەن کە وڵاتەکەیان چوار مۆندیالە خەونی بەدەستهێنانی دەبینێت.

لحظة تكريم منتخب البرازيل 2002 (تويتر)