AM:08:37:22/06/2022
676 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گومان دەکرێت نیمار تا کۆتایى گرێبەستەکەى لە پاریس بمێنێتەوە و لە ئەگەرى بوونى
گرێبەستى گونجاودا پاریس دەستبەردارى دەبێت.
ڕۆژنامەى لیکیپى فەڕەنسى بڵاویکردەوە، قسەکانى ناسر خلێفى سەرۆکى یانەى
پاریس سان جێرمانى فەڕەنسى گومانی لەسەر بەردەوامبوونى نیمار دا سیلڤاى بەڕازیلى هێرشبەرى
یانەکەى تا کۆتایى گرێبەستەکەى لە هاوینى 2025دا درووستکردووە.
خلێفى لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەى مارکا لە وەڵامى چارەنوسى نیمار لە
یانەکەیدا دەڵێت "گفتوگۆ لەسەر ئەوە ناکەین لە ڕاگەیاندنەکاندا، بەڵام هەندێک
یاریزان پەیوەندیمان پێوەدەکەن و هەندێکیش دەڕۆن، ئەوەى دەمێنێتەوە ئەوەیە دانوستاندنەکان
زۆر تایبەتن".
لیکیپ ڕوویکردووەتەوە، قسەکانى خلێفى ئەوە دەگەیەنن پاریس ناوەستێت
لەبەردەم ڕۆیشتنى هێرشبەرە بەڕازیلیەکەدا، گەر گرێبەستى گونجاوى پێشکەش بکرێت.
نیمار لە 2017دا لە یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانییەوە پەیوەندى بە پاریسەوە
کرد، دواى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەى لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە بە بڕى 222 ملیۆن
یۆرۆ.
گ . ف