PM:03:51:12/06/2022
2280 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەو هەشت ئەستێرەیەی کە
گرێبەستەکانیان کۆتایدێت و لە گواستنەوەی هاوینەدا بەخۆڕایی بەردەست دەبن بۆ
یانەکان.
تەنیا چەند ڕۆژێکی کەم
ماوە تا وەرزی گواستنەوەی هاوینەی خولە ئەوروپیەکان دەستپێبکات و چەندین ئەستێرەی
دیاری تۆپی پێ گرێبەستەکانیان لەگەڵ یانەکانیان کۆتایدێت و بەشێوەیەکی خۆڕایی
دەتوانن پەیوەندی بە یانەیەکی ترەوە بکەن.
پاول پۆگبای فەڕەنسی
یاریزانی مانچستەریونایتد کە تەمەنی 29 ساڵە و لەلایەن یانەکانی یۆڤانتۆس و پاریس
سان جێرمانەوە هەوڵی گواستنەوەی دەدرێت.
فرانک کیسێی ئەستێرەی
ناوەڕاستی یانەی ئەی سی میلان 25 ساڵە و دوای ڕەتکردنەوەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی
سەربەستە لەوەی یانەیەک هەڵبژێرێت.
ئەندریاس کریستنسی
بەرگریکاری یانەی چێڵسی کە بەشێوەیەکی فەرمی ڕۆشتنی لە یانەکەی ڕاگەیاند و لەلایەن
چەند یانەیەکەوە گرنگی بە گواستنەوەی دەدرێت.
پاولۆ دیبالای ئەستێرەی
یۆڤانتۆس جێهێشتنی یانەکەی ڕاگەیاندووە و نزیکترین یانەش لەو یاریزانەوە
ئینتەرمیلانی ئیتاڵیە.
عوسمان دیمبیلی 25 ساڵ
کە ڕەتیکردەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە نوێبکاتەوە و لە هاویندا بەخۆڕایی
دەچێتە یانەیەکی تر.
ئەنخێل دی ماریای
ئەستێرەی پاریس سان جێرمان دوای کۆتایهاتنی گرێبەستەکەی یانەی پاریسیەکەی بەجێهێشت
و یۆڤانتۆس نزیکترین یانەیە بۆ گواستنەوەی.
تۆلیسۆی یاریزانی یانەی
بایرن میونشن لەلایەن یانەکەیەوە ڕێگە بەڕۆشتنی دەدرێت و چەند یانەیەک لەسەرهێڵن
بۆ گواستنەوەی.
جیسێ لینگاردی یاریزانی
مان یونایتد بەهۆی کەمی بەشداریکردنەکانیەوە یانەکە جیدەهێڵێت و بەخۆڕایی ڕوو لە
یانەیەکی تر دەکات.