کۆنفرانس لیگ.. رۆما لە فاینۆردی بردەوە و نازناوەکەی بەدەستهێنا

PM:11:59:25/05/2022

832 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە کۆنفرانس لیگ رۆما بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە فاینۆردی بردەوە و نازناوەکەی بەدەستهێنا.

لە یاری کۆتایی کۆنفرانس لیگ، هەردوو یانەی رۆمای ئیتاڵی و فاینۆرد رۆتردامی هۆڵەندی رووبەڕووی یەکبونەوە.

تایمی یەکەم بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی رۆما کۆتاییهات، گۆڵەکەش نیکۆلۆ زانیۆلۆ لە خولەکی 32 تۆماریکرد.

لە تایمی دووەمدا یاریزانانی هەردوو یانە چەند هێرشێکیان کردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام سەرکەوتوو نەبون لە تۆمارکردنی گۆڵ و سەرەنجام یاریەکە بە هەمان ئەنجامی تایمی یەکەم کۆتاییهات.

بەو بردنەوەیە، یانەی رۆما بوە خاوەنی نازناوی یەکەمین پاڵەوانیەتی کۆنفرانس لیگ و یەکەم نازناوی لەم وەرزەدا بەدەستهێنا.

خ . ک