PM:09:26:20/08/2021
1404 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارسیناڵ بە گرێبەستێکی درێژخایەن ڕامسدێڵی گۆڵچی لە
شێفیڵد یونایتدەوە گواستەوە ڕیزەکانی یانەکەی.
یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا
ڕایگەیاند ئارۆن ڕامسدێڵی گۆڵپارێزی شیفیڵد یونایتدی بە گرێبەستێکی ماوە درێژ
گواستۆتەوە ڕیزەکانی.
هەروەها لەبەیاننامەکەدا هاتووە: ڕامسدێڵی 23 ساڵ یاری
بۆ هەموو تەمەنە جیاوازەکانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ئەنجامداوە کە دواهەمینیان
بەشداری کردنی بوو لە جامی یۆرۆی 2020.
ئارسیناڵ ئاشکرایکرد کە ئەو گۆڵچیە درێسی ژمارە 32
دەپۆشێت و لەیاری بەرامبەر چێڵسی ئامادەیی یاریکردن دەبێت.
ڕاپۆرتەکانی بەریتانیا ڕایانگەیاند
ئارسیناڵ لەبەرامبەر گواستنەوەی ڕامسدێڵ 24 ملیۆن پاوەندی داوەتە یانەی شیفیڵد و
شەش ملیۆن پاوەندیش وەک تەواوکاری گرێبەستەکە دیاریکراوە.
ئارسیناڵ لە یاری هەفتەی یەکەمی خولی ئینگلتەرا لەناو
یاریگا و هاندەرانی خۆیدا بەرامبەر برینتفۆرد بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر دووچاری
شکستبوو و بە ئاستیکی زۆر خراپەوە دەرکەوت.