PM:11:29:22/05/2022
1140 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئیدەرسۆن لە مانچستەر سیتی و ئەلیسۆن لە لیڤەرپوڵ خەڵاتی باشرین گۆڵچی
پریمەرلیگ بەدەست دەهێنن.
ڕکابەری دووانە بەڕازیلییەکە، ئیدرسۆنی گۆڵچی مانچستەر سیتی پاڵەوانی
پریمەرلیگ و ئەلیسۆنی گۆڵچی لیڤەرپوڵی دووەمی پریمەرلیگ تا کۆتا هەفتەى خولەکە
بەردەوامی هەبوو، تا یەکێکیان تاک لایەنە خەڵاتی باشترین گۆڵچی ئەم وەرزە بباتەوە.
دوو گۆڵچییە بەڕازیلییەکە لەم وەرزەدا لە 20 یاریی پریمەرلیگدا تۆڕی
گۆڵەکەیان بە خاوێنی هێشتەوە، هەروەها لە کۆتا ڕۆژی خولەکەدا نەیانتوانی هاوبەشییەکە
بشکێنن، کاتێک لیڤەرپوول بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ولڤەرهامپتۆنی بردەوە،
مانچستەر سیتیش بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە ئەستۆن ڤێلای بردەوە و نازناوەکەشی
بردەوە.
ئیدەرسۆن گۆڵچی مانچستەر سیتی پاڵەوانی پریمەرلیگ،بەو دەستکەوتە بووە سێیەم
گۆڵپارێز کە سێ جار لەسەر یەک خەڵاتەکە بەدەستبهێنێت، دوای پیپی ڕینای ئیسپانی و
گۆڵچی پێشووی لیڤەرپوڵ و جۆ هارتی گۆڵچی پێشووی سیتی زن، هاوکات ئەلیسۆنیش بۆ دووەم
جارە خەڵاتەکەی بەدەستهێنا، پاش ئەوەی یەکەم جار لە وەرزی 2018-2019، خەڵاتەکەى
بردەوە بە 21 کلین شیت.