PM:07:00:09/05/2022
1220 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سبەینێ لە خولى
ئیسپانیا، بەرشەلۆنە میواندارى سێڵتا ڤیگۆ دەکات و چوارشەممەش سیڤییە و ئەتلەتیکۆ
بەدواییەکدا یارى دەکەن.
سبەینێ کاتژمێر هەشتى
شەو بە یارى نێوان ڤالانسیا و ڕیاڵ بیتیس لە یاریگاى مێستایا، کێبڕکێکانى هەفتەى
36ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیسپانیا دەستپێدەکەن.
لە یارییەکى تردا و کاتژمێر
10 و 30 خولەکیش، بەرشەلۆنە لە یاریگاى کامپ نۆ، میواندارى سێڵتا ڤیگۆ دەکات.
چوارشەممەش چەند یارییەکى
تر دەکرێن، کاتژمێر نۆ و 30 خولەکى شەو، سیڤییە لە یاریگاى ڕامۆن سانشێز بیزخوان،
بەرامبەر ڕیاڵ مایۆرکا یارى دەکات و کاتژمێر 10 و 30 خولەکیش، ئەتلەتیکۆ مەدرید لە
دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى ئیلچى دەبێتەوە.
لە دوایین یارى
هەفتەکەشدا، پێنجشەممە کاتژمێر 10 و 30 خولەکى شەو، ڕیاڵ مەدرید لە یاریگاى سانتیاگۆ
بێرنابیۆ، میواندارى لیڤانتى دەکات.
ڕیاڵ مەدرید لە هەفتەى
34ى ئەم وەرزەى خولى ئیسپانیادا نازناوەکەى لە سودى خۆى یەکلاکردەوە و بۆ 35یەمین
جار لە مێژوویدا بوو بە پاڵەوانى لا لیگا.
گ . ف