PM:09:32:01/09/2025
112 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گارناچۆ دوپاتیکردەوە
ئەزموونێکی زۆری هەیە و هەموو هەوڵی خۆی دەدات تا لە ئاست گەورەیی ناوی چێڵسی بێت.
ئەلیخاندرۆ گارناچۆی
یاریزانی نوێی یانەی چێڵسی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی یانەکەی وتی: من
عەقڵیەتی بردنەوە و خولیا و کەسایەتییەکی
بەهێزم هەیە لە تۆپی پێدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوە گونجاویەکی سروشتییە بۆ یانەیەکی وەک چێڵسی
کە تازە جامی جیهانی یانەکانی بەدەستهێناوە، چێڵسی لە ئێستادا لە لوتکەی ئاستیدایە، من بینەری جامی
جیهانی یانەکان بووم، ئێمە باشترین یانەی جیهانین.
دەشڵێت: شتێکی
باو نییە یاریزانێکی هاوتەمەنی منئەوەندە یاری بکات، بەڵام زۆر یارمەتیدەرم بووە، تەمەنم 21 ساڵە و ئەزموونێکی زۆرم هەیە لە
یارییە جیاوازەکان و یاریگاکان و بارودۆخەکاندا.
ئاماژەی بەوەشکرد، گرنگە بۆیان شەڕ بۆ ئەم یانەیە بکەن، وەک ئەوەی هاندەرەکانی شایەنیانە، دڵنیابن هەموو توانای خۆی دەبەخشێت، هەوڵی تەواو دەدات
لە ئاست گەورەیی بلوز یانەیەبێت.