پاڵاوتنی مۆندیال.. ڕۆناڵدۆ لە خولەکی کۆتاییدا بردنەوەی بۆ پورتوگال بەدەستهێنا

PM:11:46:01/09/2021

2012 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال ڕۆناڵدۆ لە خولەکەکانی کۆتاییدا بردنەوەی بۆ پورتوگال بەدەستهێنا.
لە جەولەی چوارەمی یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی کیشوەری ئەوروپا بۆ مۆندیالی 2022، لە کۆمەڵەی یەکەمدا هەلبژاردەی پورتوگال لەیاریگای خۆی میوانداری هەڵبژاردەی ئیرلەندای کرد.
لە خولەکی 15 کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لێدانێکی سزای بۆ پورتوگال لەدەستدا و دواتر و لە خولەکی 45 دا جۆن ئیگان گۆڵێکی بۆ ئیرلەندا تۆمار کرد، لە خولەکەکانی 89 و 96 ڕۆناڵدۆ دوو گۆڵی بۆ پورتوگال کرد و یاریەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەسوودی هەڵبژاردەکەی کۆتاییپێهێنا.
بەم ئەنجامە، پورتوگال بەکۆکردنەوەی 10 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی کۆمەڵەکەی دەبینرێت، ئیرلەنداش خاڵی نییە و لە پلەی چوارەمدایە.
خ . ک