PM:10:22:01/09/2021
1544 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سکالۆنی دوپاتیکردەوە ئەنجامدانی سێ یاری لە چەند ڕۆژێکی
کەمدا یاریزانەکان ماندوو دەکات.
لیۆنێل سکالۆنی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پێش یاری
هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ڤەنزوێلا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022 لە کۆنفرانسێکدا
ڕایگەیاند، تا ئێستا ئەو یاریزانانەی دەستنیشان نەکردووە کە بڕیارە لەو یاریەدا بە
شێوەیەکی سەرەکی بەشدارییان پێبکات.
سکالۆنی وتی: لەگەڵ یاریزانەکان گفتوگۆم کردووە کە
تاچەند ئامادەییان تیادایە بۆ بەشداریکردن لە یارییەکاندا و دەبێت هاوسەنگی پێکهاتەکەم
رابگرم چونکە ئەنجامدانی سێ یاری لە چەند ڕۆژێکی کەمدا دەبێتە هۆی ماندووبونی
یاریزانەکانم.
وتیشی: ئێستا لە کێبڕکێیەکی نوێداین دوای بەدەستهێنانی
نازناوی کۆپا ئەمریکا، دەمانەوێت لەسەرجەم یارییەکاندا بردنەوە بەدەستبهێنین لە
پێناو کۆکردنەوەی زۆرترین خاڵ.
ئاماژەی بەوەشدا، یاریەکی قورس چاوەڕێیان دەکات چونکە
ڤەنزوێلا خاوەنی چەندین یاریزانی باشن و بە باشی ئامادەکارییان بۆ ئەو یاریە
کردووە.
سکالۆنی ئاشکراشیکرد، لیۆنێل میسی ئامادەیە بۆ ئەو یاریە
و دەیەوێت بەردەوام بێت لەسەر ئاستە بەرزەکەی و بەپەرۆشە بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی
باشتر بۆ هەڵبژاردەکەی.
خ . ک