PM:09:49:01/09/2021
1228 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کالڤین فیلیپس بە باشترین یاریزانی ساڵی ئینگلیز
دیاریکرا بە دەنگی هاندەران.
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا لە ڕاگەیەندراوێکدا
بڵاویکردەوە، کالڤین فیلیپسی یاریزانی یانەی لیدز یونایتد بە باشترین یاریزانی ساڵ
لە نێو یاریزانەکانی ئینگلتەرا هەڵبژێردراوە بە دەنگی هاندەران.
لە دوای کالڤین ماسۆن ماونتی یاریزانی چێڵسی لە پلەی
دووەمدا بووە و رەحیم ستێرلینگی یاریزانی مانچستەر سیتی پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە.
فیلیپس وەرزی ڕابردوو ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە لەگەڵ
یانەی لیدز یونایتد لە خولی ئینگلتەرا و یانەکەی توانی پلەی نۆیەمی خولی ئینگلتەرا
بەدەستبهێنێت کە یەکەم ساڵیان بوو گەیشتبونەوە خولی نایابی ئینگلتەرا.
فیلیپس لە مانگی نۆی ساڵی ڕابردوودا یەکەمین یاری
نێودەوڵەتی بە درێسی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ئەنجامداوە.
کالڤین فیلیپس لە جامی یۆرۆدا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا
لە سەرجەم یارییەکاندا بەشێوەیەکی سەرەکی یاریکردووە و لە ئێستاشدا
بانگهێشتکراوەتەوە بۆ یارییەکانی پاڵاوتنەکانی مۆندیال.
خ . ک