PM:08:54:01/09/2021
1272 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سبەینێ لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا ئیتاڵیا بەرامبەر
بولگاریا یاریدەکات، ئیسپانیاش دەبێتە میوانی سوید.
سبەینێ پێنجشەممە چەند یارییەک لە پاڵاوتنەکانی وڵاتانی ئەوروپا
بۆ مۆندیالی 2022 بەڕێوەدەچێت، لەکاتژمێر نۆ و 45 خولەکی شەودا و لە کۆمەڵەی
سێیەمدا هەڵبژاردەی ئیتاڵیای پاڵەوانی یۆرۆ لە یاریگای خۆی میوانداری هەڵبژاردەی
بولگاریا دەکات.
لە کۆمەڵەی چوارەمدا، هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یارییەکی
بەهێزدا دەبێتە میوانی هەڵبژاردەی سوید، لە کۆمەڵەی پێنجەمیشدا هەڵبژاردەی بەلجیکا
دەبێتە میوانی هەڵبژاردەی ئستۆنیا.
لەهەمان پاڵاوتندا و لە کۆمەڵەی نۆیەمدا هەڵبژاردەی
ئینگلتەرای دووەمی جامی یۆرۆ لەدەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی هەڵبژاردەی هەنگاریا
دەبێتەوە و هەڵبژاردەی پۆڵەنداش بەرابەر ئەلبانیا یاریدەکات.
خ . ک