PM:12:41:01/09/2021
1584 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هالاند دووپاتیکردەوە، ڤان دایک کەسێکی خێرا و بەهێزو زیرەکە و یەکێکە لە بەرگریکارە بە تواناکان کە لە کاروانی وەرزشیدا
ڕووبەڕووی بووەتەوە.
ئیرلینگ هالاندی هێرشبەری بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لە لێدوانێکدا بۆ
ڕۆژنامەى دەیلی مەیڵی بەریتانی ئاشکرایکرد، لە کاروانی وەرزشیدا بە لایەوە گرنگ
نەبووە بەرگریکارانی یانەى ڕکابەر کێن و هەمیشە ویستویەتی لەو پەڕی ئاستبەرزیدا
بێت بە تێپەڕاندنی بەرگریکارە بەهێزەکان هەژاندنی
تۆرێ گۆڵەکانیان.
هێرشبەرە نەرویچیەکە ئاشکراشیکرد، لە ڕابروودا زۆر بەرگریکاری بینیوە ئاستی
بەرزیان پیشکەشکردووە و بەرگرییان لە گۆڵەکانیان کردەوە، بەڵام بەلای ئەوەوە
ڤاندایکی هۆڵەندی یەکێکە لە بەرگریکارە بەهێزەکان و هەمیشە لە
ڕووبەڕووبوونەوەکاندا ئاستەنگی بۆ دروستکردووە.
هالاند بۆ دەیلی مەیڵ ڕاشیگەیاند، بەرگریکارە هۆڵەندییەکە کەسێکی خێرا و
بەهێزو زیرەکە و ناتوانێت پشت لەو ڕاستیە بکات و هاوڕێکانیشی لە ڕیزی هەڵبژاردەى
نەرویچ شایەتی لەسەر ئەو ڕاستیە دەدەن.
لێدوانی هالاند هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەى یارییەکەى نەرویچ و هۆڵەندا لە
پاڵاوتنەکانی مۆندیال و پێشتر هێرشبەرە نەرویچییەکە لەو کاتەى یاریزانی ڕید بوڵ
سالزبۆرگ بووە دووجار لە لیڤەرپوڵ کۆتایی هاتووە.