AM:10:20:01/09/2021
1096 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەفەرمى ئەنتوان گریزمان بە خواستن و بۆ وەرزێک گەڕایەوە
ڕیزەکانى ئەتلەتیکۆ مەدرید.
یانەى بەرشەلۆنە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لەگەڵ
یانەى ئەتلەتیکۆ مەدرید ڕێککەوتن لەسەر گواستنەوەى گریزمانى فەڕەنسى بۆ ڕیزەکانى
یانە مەدریدیەکە بەخواستن و بۆ وەرزێک لەگەڵ بژاردەى نوێکردنەوەى بۆ وەرزێکى تر.
بەرشەلۆنە ڕوونیکردووەتەوە، ئەتلەتیکۆ مەدرید موچەى
یاریزانەکە لە ئەستۆ دەگرێت و لە گرێبەستەکەشدا بەندى کڕینەوەى ناچارى یاریزانەکە
هەیە لەلایەن یانە مەدریدیەکەوە.
بەرشەلۆنە لە ڕاگەیەندراوەکەدا سوپاسى گریزمان دەکات بۆ پابەندبوون
و خۆیەکلاکردنەوەى بۆ یانەکە و هیواى سەرکەوتنى لە داهاتوودا بۆ دەخوازێت.
گریزمان لە هاوینى 2019دا لە ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە پەیوەندى
بە بەرشەلۆنەوە کرد، دواى ئەوەى یانە کەتەلۆنیەکە بڕى سزاى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەى
دا، کە 120 ملیۆن یۆرۆ بوو.
گ . ف