AM:10:01:01/09/2021
3332 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمشەو پاڵاوتنەکانی مۆندیال دەستپێدەکاتەوە و پورتوگال
و فەڕەنسا بەجیا یاریان هەیە.
ئەمشەو جەولەی چوارەمی پاڵاوتنەکانی وڵاتانی کیشوەری
ئەوروپا بۆ جامی جیهانی 2022ی قەتەر دەستپێدەکاتەوە.
کاتژمێر نۆ و 45 خولەک لە کۆمەڵەی یەکەمدا هەڵبژاردەی
پورتوگال میوانداری هەڵبژاردەی ئیرلەندا دەکات، قەتەر و سڕبیاش ڕووبەڕووی
یەکدەبنەوە.
لە کۆمەڵەی چوارەمیشدا، هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە یاریگای
خۆی بەرامبەر بۆسنە و هەرسک یاریدەکات، لە کۆمەڵەی حەوتەمدا هۆڵەندا دەبێتە میوانی
هەڵبژاردەی نەرویج، تورکیا و مۆنتینیگرۆش ڕووبەڕووی یەکدەبنەوە.
لە کۆمەڵەی شەشەمیشدا، هەڵبژاردەی دانیمارکی پێشەنگ
بەرامبەر سکۆتلەندای دووەمی ڕیزبەندی یاریدەکات، مۆلدۆڤا و نەمساش ڕووبەڕووی
یەکدەبنەوە.