PM:12:46:18/04/2024
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەلۆنسۆ روونیکردەوە هەموو سەرنجێکیان لەسەر یارییەکەی وێستهام پاراستووە و
دەیانەوێت نازناوی یۆرۆپا لیگ و جامی ئەڵمانیا بەدەستبهێنن.
پێش رووبەرووبوونەوەی وێستهام چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری بایەر لیڤەرکوزن
جەختی لەوە کردەوە، دوای ئەوەی نازناوی خولیان بەدەستهێنا، هیچ گومانێکی نییە کە
یاریزانەکان بە هەمان ئاستی پێشوو ئامادەن و دەیانەوێت نازناوی یۆرۆپا لیگ و جامی
ئەڵمانیاش بەدەستبهێنن.
دوپاتیشیکردەوە، هیچ شتێک لە یاریزانەکان بەدی ناکات کە سارد بوبێتنەوە لە
ئامادەکارییەکان و بە هەمان گڕ و تینەوە بەردەوامن و هەوڵ دەدەن بگەنە قۆناغی پێش
کۆتایی.
وتیشی: کاتمان هەبوو بۆ ئاهەنگگێران بە بۆنەی بوون بە پاڵەوانی ئەڵمانیا،
بەڵام سەرنجمان لەسەر یارییەکەی وێستهام پاراست.
روونیشیکردەوە، ئەگەر راستگۆبێت کەمێک ئاهەنگیان گێڕاوە بەڵام کاریگەری
لەسەریان نابێت و هەموویان ئامادەن و تامەزرۆن و گرنگی یارییەکە دەزانن.