سەردێڕ:

بۆ رێگریکردن لە دزینی بەرهەمەکانی؛ ئەپڵ پلانێکی نوێی ئاشکرا کرد

PM:03:08:02/04/2022

5536 جار خوێندراوەتەوە

لەدوای سەرکەوتنی دواین پلانی ئەپڵ بۆ رێگریکردن لە دزینی بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ بەنیازە پلانێکی نوێ جێبەجێبکات.


ماڵپەڕی ماک رومەرزی سەر بە کۆمپانیای ئەپڵ ئاماژەی بەوەداوە، کۆمپانیاکە پلانی داناوە کۆگاکانی ئەپڵ ئاگادار بکاتەوە لە هەبونی مۆبایلی دزراو و کۆگاکان رێگریبکەن لە کڕین و چاککردنەوەی ئەو مۆبایلانە.

ئاشکراشیکرد، بەگوێرەی پلانە نوێیەکەی ئەپڵ بەکارهێنەران دەتوانن داتای تایبەتی خۆیان لە لیستی جیهانی جی ئێس ئێم ئەی دیڤایس دابنێن کە سیستمێکە کە هەموو کەسێک دەتوانێت لە رێگەوە هۆشیاری بدات لە ونبونی مۆبایلەکەی.

لە پلانەکەی ئەپڵدا، ئەگەر کەسێک ئایفۆنێکی دزراو بهێنێت بۆ کۆگاکانی ئەپڵ یان هەر کۆگایەکی تر بۆ فرۆشتنی، سیستەمەکانی کۆگاکان ئاگادار دەکرێنەوە کە ئەو مۆبایلە دزراوە و لە مامەڵەکردنیان لەگەڵ بەکارهێنەرەکەی دورکەونەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر ئەم پلانەی ئەپڵ لەلایەن ئەپڵ کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێلەوە بەکاردەهات بۆ رێگرتن لە دزینی ئامێری ستریۆ، ئەمەش وای لێ دەکات زۆر ئاڵۆز بێت و ئاسان نەبێت لە سەیارەکانی تر دا دای بمەزرێت.













گەلەری