سەردێڕ:

دەستەی حەج و عەمرە: دوو هاوڵاتی عێراقی لە سعودیە بەر لە ئەنجامدانی حەج دەستگیرکراون

AM:10:31:09/06/2024

8184 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی دەستەی باڵای حەج و عەمرەی عێراق رایگەیاند، دوو هاوڵاتیی عێراقی لە سعودیە دەستگیرکراون کە بەمەبەستی حەج چوونەتە ئەو وڵاتە و لە ئێستاشدا عێراق رێکارەکانی تایبەت بەو پرسە گرتووەتەبەر.


سامی مەسعودی سەرۆکی دەستەی باڵای حەج و عەمرەی عێراق رایگەیاند، لەرێگای کونسوڵخانەی عێراق لە شاری جەددەی سعودیە رێکارەکانیان تایبەت بە دەستگیرکردنی ئەو دوو هاوڵاتییە گرتووەتەبەر و پارێزەریان بۆ دابین دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەبێت رێکارەکانیان لەرێگای کونسوڵخانەوە بێت، چونکە ئەوە تاکە لایەنی رێگەپێدراوە کار لەسەر ئەو پرسە بکات لە وڵاتێکی دیکەدا.

بەپێی رێنماییە گشتییەکانی ئەنجامدانی حەج لە سعودیە، پێویستە هاوڵاتییان لە رێگای ڤیزای حەجکردنەوە سەردانی سعودیە بکەن و نابێت بە ڤیزای گەشتیاریی بچنە وڵاتەکە و دواتر ئەرکیی ئایینیی حەج ئەنجامبدەن.













گەلەری